نەوا-
وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ئاماری كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی لە ساڵی 2025 دا بڵاوكردەوە.
مقەدەم هاشم عەلی وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان رایگەیاند، زۆرترین رێژەی راوكردن لەسنووری خانەقین و قەرەهەنجیر تۆماركراوە بەوپێیەی ئەوو دوو ناوچەیە بە سامانی ئاژەڵی كێوی و ماسی دەوڵەمەندە.
باسی لەوەشكردوە، لە ساڵی رابردوودا دەستبەسەر 130 باڵندە و ئاژەڵی كێوی و 26 كیلۆ ماسی دا گیراوە كە بەشێوەی نایاسایی راوكراون.
وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ئاشكراشیكردووە، هەر لە ساڵی رابردوودا 236 راوچی لە سنووری گەرمیان دەستگیركراون, هەروەها 289 كەرەستەی جۆراوجۆری راوكردن دەستیبەسەرداگیراوە.