هەسەدە: گروپە چەكدارەكانی دیمەشق پابەندی ئاگربەست نابن

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
فەرماندەیی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە: ئەوان پابەندی ئاگربەستن بەپێی ئەو رێككەوتنەی كە لەگەڵ دیمەشق هەیانە، هیچ چالاكیەكی سەربازی ئەنجام نادەن و ئامادەن بۆ جێبەجێكردنی بڕ‌گەكانی رێككەوتن.
هەسەدە ئاماژەشیكردوە، لەلایەن گروپە چەكدارەكانی سەر بەحكومەتی دیمەشقەوە هێرش كراوەتە سەر زیندانی ئەقتان لەباكوری شاری رەققە بە بەكارهێنانی پێنج فڕ‌ۆكەی خۆكوژو چەكی قورس كە دەستگیركراوەكانی داعشی تیادایەو لە چەندین ناوچەی تر هێزە چەكدارەكانی دیمەشق هێرشیان ئەنجامداوەو پابەندی ئەو ئاگربەستە نین كە لەلایەن وەزارەتی بەرگرییانەوە راگەیەنراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group