ناوەڕۆكی كۆبونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵوم عەبدی

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدەو شاندێكی یاوەری كۆبونەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەیەكدا دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سوریا تاوتوێ كراون، لایخۆیەوە نێچیرڤان بارزانی جەختی لە بەردەوامی هەوڵ و پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەمو لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ بەردەوامیی ئاگربەست و راگرتنی گرژییەكان و دەستپێكردنەوەی دەستبەجێی گفتوگۆ لەنێوان هەسەدەو دیمەشقدا كردوەتەوە، هەروەها گرنگیی دابینكردن و پاراستنی مافەكانی كوردو تەواوی پێكهاتەكانی لە سوریایەكی یەكگرتودا دوپاتكردوەتەوە.
لایخۆشەوە مەزڵوم عەبدی وێڕای خستنەڕوی دوایین پێشهاتەكانی دۆخەكە، سوپاسی بۆ رۆڵ و پشتگیریی نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی كوردستان و هەوڵەكانیان بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكەو چارەسەركردنی كێشەكان دەربڕیوە، هەروەها جەختی لەسەر ئامادەیی و خواستیان بۆ چارەسەركردنی ئاشتیانەی كێشەكان لەسەر بنەمای دابینكردنی مافەكانی گەلی كورد لە سوریایەكی یەكگرتودا دووپاتكردوەتەوە.
ئاماژەشكراوە مەترسی و هەڕەشەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش و كاریگەرییان بەسەر ئاسایش و سەقامگیریی سوریاو ناوچەكە بەگشتی، تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group