لەهەرێمی كوردستان هەڵمەتێكی فراوانی ناردنی هاوكاریی مرۆیی و سوتەمەنی بۆ رۆژئاوای كوردستان دەستیپێكردو ئەمەش وەك هەنگاوێكی بەپەلەیە بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە شەپۆلی سەرما.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاندوە: لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیرانی هەرێم بڕی پێویست لە سوتەمەنی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكرێت، ئەمەش تەنها بۆ یەكجار نییە بەڵكو پرۆسەكە تا كۆتایی وەرزی سەرما بەردەوام دەبێت.
جێی ئاماژەیە رۆژئاوای كوردستان روبەڕوی گەمارۆیەكی سەختبوەتەوە لەلایەن چەكدارانی حكومەتی كاتی سوریاوە، هاوكات ناوچەكە بە شەپۆلێكی سەرمادا تێدەپەڕێت و پێویستییەكی زۆری بە سوتەمەنی و پێداویستییەكانی گەرمكردنەوە هەیە.