پەیەدە: ئەمریكاو توركیا لە پشت هێرشەكانی رۆژئاواوەن

7 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاڵدار خەلیل ئەندامی كۆمیتەی هاوسەرۆكایەتی (پەیەدە) رایگەیاند، هێرشیان لەسەرەو جگە لەبەرخۆدان رێگەیەكی تر بونی نییە، بۆیە پێویستە بەرخۆدانیان فراوان بكەن و سنوری رۆژئاوای كوردستان بپارێزین، هاوكات بە پاڵپشتیی كوردان سەركەوتن بۆ ئەوانە.
ئەندامەكەی كۆمیتەی هاوسەرۆكایەتی (پەیەدە) راشیگەیاندوە، هێرشێكی قێزەون لەئاستی جیهانیدا دەكرێت و ئەمریكاو توركیا لە پشت هێرشەكەوەن و یارییەكی گەورە دژی رۆژئاوا هەیە.
وتیشی: هەر یەك لە ئەمریكاو توركیا بۆ بەرژەوەندییە سیاسییەكانی خۆیان دەیانەوێت كۆمەڵگەی ناوچەكە بە یەكدا بدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group