97 كۆچبەری نایاسایی لە لیبیاوە گەڕێنرانەوە هەرێمی كوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەپێی راگەیەنراوێكی حكومەتی هەرێم، لیژنەیەكی باڵای هاوبەش بەهەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا، سەركەوتوبون لە گەڕاندنەوەی كاروانێكی دیكەی كۆچبەران لەو وڵاتە.
ئاماژەشكراوە، كاروانی شەشەمی ئەو گەنجانەی هەرێمی كوردستان كە لە وڵاتی لیبیا لەكاتی هەوڵدانیان بۆ كۆچی نایاسایی بەرەو وڵاتانی رۆژئاوا دەستگیركرابون، بەسەلامەتی گەڕێنراونەتەوە بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان و ژمارەیان 97 گەنج بوە كە بەپێی ئامارەكان زۆرینەیان دانیشتوی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینن.
راشگەیەنراوە، رۆژێك پێشتر 100 هاوڵاتی تر بەسەلامەتی گەیەنراونەتەوە ناو خاكی هەرێمی كوردستان و رادەستی خێزانەكانیان كراونەتەوە لەناوچەی پشدەر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group