نەوا-
نوسینگەی هەماهەنگی كاروباری مرۆیی (OCHA) سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە راگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە، هۆشداریی لەبارەی دۆخی خراپی كۆبانێ دەدەن، چونكە ئەو شارە لە جیهان دابڕاوەو نزیكە كارەساتی مرۆیی تیایدا روبدات، پچڕانی كارەباو ئاو و هێڵەكانی ئینتەرنێت رێگرن لە دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی دانیشتوانی شارەكە.
ئاماژەشیكردوە، سەرجەم رێگاكانی كۆبانێ داخراون، هەرچەندە ناوەندە تەندروستییەكان بەردەوامن لە كاركردن، بەڵام دەرمان و پێدوایستی تیایدا زۆر كەمە، بەوهۆیەوەیە تیمەكانیان لە گفتوگۆدان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی شاری حەلەب بۆئەوەی هاوكارییە مرۆییەكان بگەیەنرێتە شاری كۆبانێ.