عەلی حەمە ساڵح: بەبیانوی نەبونی داهات 120 ملیار دینارەكە كۆنەكراوەتەوە

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، سێ مانگە موچە نەدراوە، ئەمە ستەمێكی گەورەیە كە ئەنجامەكەی برسیكردنی خەڵكە، بڕیاربو 120 ملیار دینار بۆ مانگی یەك بنێرن، بەڵام نەنێردراوە. 
عومەر گوڵپی وتوشیەتی، چوار وەزیر كە یەكێكیان جێگری سەرۆكی حكومەتی بەغدایە بە یەك وشە باسی قوت و موچەی خەڵكی نەكردوەو خۆیان لەم ستەمە ناكەنە خاوەن.
لەلایەن خۆشیەوە عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لەپەرلەمانی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، بەبیانوی نەبونی داهات تاوەكو ئەم ساتە 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ كۆنەكراوەتەوەو بڕیاری ناردنی نیە بۆ بەغدا.
راشیگەیاندوە، دوای ناردنی، عیراق بڕیار لەناردنی موچە دەدات پارساڵیش 10 داهاتی ناوخۆ نێردراوەو 10 موچە هاتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group