نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر بڵاویكردەوە، بەكارهێنانی بیری پایل هۆكارێكە بۆ نەمانی كانیاوەكان و بەبیابانكردنی شوێنەكەو تێكدانی سروشت، هەر بۆیە درێژە بە كارو چالاكی و گەڕانی بەردەوام دەدەن بە مەبەستی پاراستنی ژینگە لە كەسانی سەرپێچیكارو لادەر لەیاسا.
راشیگەیاندوە، لە گەڕانێكی مەفرەزەكانیاندا توانراوە یەك ئامێری بیرلێدان دەستی بەسەر دابگیرێت كە بە نایاسایی كاری بیرلێدانی كردوە لەناحیەی كسنەزان، هەروەها رێكاری یاسایی لە بەرامبەردا گیراوەتەبەرو كەلوپەلە دەستبەسەرداگیراوەكانیش رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی كراوە بەمەبەستی لەناوبردنی.