شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گفتوگۆ لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوامە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و چاوەڕوانی دەرەنجامەكانی دەكەین، هەروەها رۆژی دووشەممە 2/2 شاندێكی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەكات و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە.
وەزیری دەرەوەی عیراق راشیگەیاند: تائێستا رێككەوتن لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری نوێی عیراق نەكراوە.
بڕیاربو ئەنجومەنی نوێنەران پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق بەڕێوەبەرێت، بەڵام دواخرا، هەروەها بڕیاریشە هەمان شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی لەدوا كۆبونەوەكانیان لەشاری هەولێر سەردانی شاری سلێمانی بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group