نەوا-
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی ساڵی رابردو 8 هەزارو 372 هاوڵاتی بۆ مەبەستی جۆراوجۆر سەردانی یەكەی لیژنە پزیشكییە هەمیشەییەكانیان كردوە، لەو ژمارەیە 2 هەزارو 896 كەس بۆ نەخۆشییە دەروونییەكان و 796 كەس بۆ كاری نەشتەرگەری و 422 كەسی تر بۆ نەخۆشییە هەناوییەكان بینراون.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی راشیگەیاندوە، ساڵی رابردو لیژنەی قوڕگ و لوت و گوێ 356 كەس و لیژنەی ژنان و منداڵبون 190 كەسیان بینیوە هەروەها 185 كەسیش بۆ دیاریكردنی كەمئەندامی بینراون.