نەوا-
سەفین تاهیر بەڕێوەبەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر ئاشكرایكردوە، رێژەی جیابونەوەو توندوتیژیی خێزانی لە سنورەكە كەمیكردوەو ئاشتەوایی خێزانی روی لە زیادبون كردوە.
بەڕێوەبەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ئاماژەی بەوەشكردوە، تەنها لەپرسی سكاڵاكانی توندوتیژیی خێزانیدا، ژمارەكە لە 4 هەزارو 67 سكاڵاوە بۆ دوو هەزارو 647 سكاڵا دابەزیوە، هەروەها لە ماوەی سێ ساڵدا 1666 خێزان لە هەڵوەشاندنەوە پارێزراون و حاڵەتەكانی ئاشتەوایی خێزانی لە 393 حاڵەتەوە بۆ 688 حاڵەت بەرزبوەتەوە.