لەسلێمانی یەكەم پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی خوێندكاران بەڕێوەچو

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، بەناز رەمەزان بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا سەردانی ئامادەیی رێژینی كچانی كردوە كە یەكێكە لەو خوێندنگەیانەی لە سنوری پەروەردەی سلێمانی بڕیاری لەسەر دراوە كە پەرلەمانی خوێندكارانی تێدا دروست بكرێت.
ئاماژەشیكردوە، لە هەوڵێكی نوێدا بڕیاردراوە 10%ی خوێندگەكانی سنوری سلێمانی كە نزیكەی 75 خوێندنگە لە سنوری پەروەردەی سلێمانی هەن پەرلەمانی خوێندكارانیان تێدا دروست بكرێت، ئەو پەرلەمانتارانەی لە خوێندنگەكان هەڵدەبژێردرێن بەشداری لە چەند لیژنەیەكدا دەكەن، دەسەڵاتی خۆیان دەبێت بۆ كاركردن و لەو چوارچێوەیەشدا ئامادەیی رێژینی كچان یەكەم ئامادەیی سنوری پەروەردەی رۆژئاوا بو كە پەرلەمانی تێدا هەڵبژێردرا.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group