نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت پێویستە هاوڵاتیان سەرەی ئەلەكترۆنیان هەبێت، دەبێت سكانی QR بكەن یاخود لەڕێگای وێب سایتی (www.epp.iq) لەڕێی مۆبایلەوە حجزی ئەلكترۆنی بكرێت تا باركۆدێكی تایبەت بە خۆیان كارا دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەم خزمەتگوزاریە بەردەستە هەتا ئەو كاتەی شوێنی سەرەگرتن نامێنێت و نرخی تێچوی پاسپۆرت 91 هەزار دینارە ئەگەر سەرەی ئەلكترۆنی هەبێت، ئەگەر سەرە نەگیرێت ئەوا جگە لە نرخی تێچووی پاسپۆرتەكە دەبێت 50 هەزار دیناری زیاتر بدرێت.
ئەوەشی خستۆتەڕو، تەنها بە كارتی نیشتمانی رەسەن كاردەكرێت واتە كار بەكارتی نیشتمانی كۆپیكراو ناكرێت و كار بە هیچ دۆكۆمێنتیكی تر لە هەرێم و عیراق ناكرێت، پێویستە هاوڵاتیان پێش نیوەڕۆ سەردانیان بكەن و هەتا كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ مامەڵە وەردەگیرن.
لینكی ئەو وێبسایتەی كارا كراوە:- https://appointment.epp.iq/p/p/reservation