نورەدین بابا: رێككەوتنی نێوان حكومەتی سوریاو هەسەدە بەئەرێنی بەڕێوەدەچێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نورەدین بابا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سوریا رایگەیاند، پرۆسەی جێبەجێ كردنی رێككەوتنی نێوان حكومەتی كاتی و هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بەئەرێنی بەڕێوەدەچێت و هێزەكانی ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆ لە فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆی حەسەكەوە دەست بە پرۆسەی جێگیربون لە ناوەندی شاری قامیشلۆ دەكەن، لە رۆژانی داهاتوشدا چەند هەنگاوێكی ئەرێنیی دیكە رادەگەیەنرێن.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سوریا وتیشی:  كار بۆ كاراكردنەوەی فڕۆكەخانەی قامیشلۆ، كێڵگە نەوتییەكان و دەروازە سنورییەكان لەگەڵ عیراق و توركیا دەكەن بۆ دابینكردنی پێداویستییەكان و رەخساندنی هەلی كار، بەمزوانەش رێككەوتنەكە بە تەواوی جێبەجێ دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group