ئیدارەی خۆسەر: تائێستا گەمارۆی سەر كۆبانێ هەڵنەگیراوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە،  سەرەڕای رێككەوتنەكان بەڵام حكومەتی كاتی دیمەشق پابەندی رێككەوتنی نێوانیان نیە لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە).
ئاماژەشیكردوە،  هێشتا گەمارۆی سەر كۆبانێ لانەبراوەو چەكدارانی سوریا لە دەوروبەری شارەكە نەكشاونەتەوە لەكاتێكدا هەنگاوی یەكەمی پرۆسەی رێككەوتننامەكە جێبەجێكراوە لەناحیەی شیوخەوە بە تێكەڵكردنەوەی هێزە ئەمنییەكانی ناوچەكە.
راشیگەیاندوە، لەچوارچێوەی چارەسەركردنی كێشەكانی دانیشتوان و دڵنیایی بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان ئیدارەی كۆبانێ لەگەڵ جێگری پارێزگای حەلەب كۆبوەتەوە دەرەنجامەكەشی ئەرێنی بوە، ئێستاش جەختدەكەنەوە لەجێبەجێكردنی پابەندییەكانیان بۆ بەرەوپێشبردنی رێككەوتننامەكەی نێوانیان تاكو هێزەكان پاشەكشە بكەن و گەمارۆی سەر كۆبانێ هەڵبگیرێت و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان بگەڕێنرێتەوە بۆ دانیشتوانەكەی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group