عیراق یەكەمین بارە نەوتی بە كەشتی رەوانەی بازاڕەكانی ئەوروپا كرد

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

بەمەبەستی هەناردەكردنی نەوت بۆ بازاڕەكانی ئەوروپا، كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) رەوانەكردنی یەكەم باری نەوتی لە بەندەری بانیاس بەكەشتی راگەیاند. 
عەلی نزار بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: یەكەمین باری نەوتی رەشی عیراق باری كەشتی كرا كە پێشتر لە پاڵاوگەی بانیاس لە سوریا بەتاڵ كرابو، نەوتەكە لە دەریای ناوەڕاستەوە خرایە سەر كەشتییەكە بۆئەوەی بگاتە دەستی بەكاربەران و پاڵاوگەكانی ئەوروپا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم هەنگاوە زۆر گرنگە بۆ كردنەوەی رێگەیەكی نوێی بەبازاڕكردن كە دەكرێت لە داهاتودا سودی لێ ببینرێت، هەروەها بۆ كاتی ئێستاش لەم قەیرانەدا جێگەی بایەخە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group