لە بیارە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشكرا

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
خێڵان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی هەڵەبجە لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە: لەناحیەی بیارە دەستبەدابەشكردنی زەوی كراو لەقۆناغی یەكەمدا 60 هاوڵاتی  زەوی وەردەگرن.
وتیشی: روبەری زەوییەكان 150 مەترەو لەدوای پرۆسەی ئازادی هەورامانەوە لەساڵی 2003 یەكەمجارە زەوی بەهەوڵی سەرۆكایەتی شارەوانی بیارە ئامادە دەكرێت و دابەشدەكرێت.
دابەشكردنی ئەم زەوییانە لەچوارچێوەی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندایە بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر هەمو ئەو فەرمانبەرانەی سودمەند نەبون لەسەرجەم پارێزگاو قەزاو ناحیەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group