شەپۆلێكی هەورە بروسكەو تاوەبارانی بەخوڕ هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، هەرێمی كوردستان دەكەوێتەوە ژێر كاریگەری حاڵەتێكی ناجێگیری كەش و هەورە بروسكەو تاوەباران، لەهەندێك شوێن و ناوچەدا تاوە بارانەكان بەخوڕ دەبن لەگەڵ بارینی تەرزەو رودانی هەورە بروسكەی بەهێز.

شارەزاكەی كەشناسی باسی لەوەشكردوە، كاریگەری ئەو ناجێگیریە بەشێوەی پچر پچر تا كاتەكانی ئێوارەی رۆژی پێنجشەمە 12/2 بەردەوام دەبێت، پلەكانی گەرماش بەڕێژەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group