كەشناسی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەفرو بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و هەندێ كات بۆ لێزمە باران دەگۆڕێت.
بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوار شەممە، بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان، لە هەندێ كات بارانبارینی بە لێزمە و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی هەرێم، لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكان بەفرێكی كەم دەبارێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، مەودای بینین لە نێوان ( 7– 9) كیلۆمەتر دەبێت، لەكات و شوێنی دابارین لەنێوان (4- 6 ) كیلۆمەتر دەبێت.
كەشناسی هەرێم ئاشكراشیكردوە، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان، لە دوای نیوەرۆ كاریگەری باران بارین لاواز دەبێت ئاسمان لە هەندێ شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكان بەفرێكی كەم دەبارێت.
 هەروەها لە كاتەكانی بەیانی زوودا پێشبینی دروسبوونی تەمێكی سووك هەیە لە هەندێ شوێنی سنووری پارێزگای سلێمانی.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی
دهۆك: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group