نەوا-
وەزارەتی دادی هەرێم بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی سیاسەتی حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی بینای شیاو بۆ هەمو دەزگا فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان، وەزارەتی داد بینای نوێی بەڕێوەبەرایەتیی تۆماركردنی خانوبەرەی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین كردەوە.
راشیگەیاندوە، بیناكە فەرمانگەی دادنوسی رانیەی بەیانیان و ئێواران، تێبینەرایەتی چاودێری ناكامەكانیشی لەخۆگرتوە كە ئەوانیش كۆمەڵە فەرمانگەیەكی سەربە وەزارەتی دادن، بەكردنەوەی ئەم باڵەخانەیە خزمەتێكی باشتر بەهاووڵاتیانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەكرێت و ژینگەیەكی باشتر بۆ فەرمانبەران و هاوڵاتیان دابین دەكرێت، تۆمارو دۆسیەو دۆكیۆمێنتەكانی پەیوەست بە خانوبەرەش لە ژینگەیەكی باشتردا دەپارێزرێن.