بەڕێوەبەری گشتی ئاو: پڕۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی هەولێر مانگی داهاتو تەواو دەبێت

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، كارەكانی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی هەولێر بە چڕی بەردەوامن و تا كۆتایی مانگی ئاداری ئەمساڵ پڕۆژەكە بە تەواوی دەكەوێتە خزمەت هاوڵاتیانەوە، جەختیشیكردەوە كە بەم پرۆژەیە كێشەی كەمئاوی لە چەندین گەڕەكی دەوروبەری هەولێر چارەسەر دەبێت.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار راشیگەیاندوە، تائێستا 85٪ی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر تەواو بوە، لەكۆی 420 كیلۆمەتر درێژیی تۆڕەكە 360 كیلۆمەتری دانراوەو تەنها 60 كیلۆمەتری ماوە ببەسترێتەوە بەهێڵی سەرەكیی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group