ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رەنگكردنی سەوزە و میوە حەرامە

8 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
 ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە كوردستان رایگەیاند، هەندێك لە جوتیاران بۆ زیاتر بە بازاڕكردنی بەروبوومەكانیان و شاردنەوەی كوالێتیی خراپیان و بەدەستهێنانی قازانجی زیاتر هەڵدەستن بە رەنگكردنی بەرهەمەكانی وەك تەماتە، شوتی، سێو، هەرمێ بە ماددەی كیمیایی.
باسی لەوەشكردوە، رەنگ كردنی بەروبوومە كشتوكاڵییەكان بە ماددە كیمیاییەكان دروست نییە و دەچێتە خانەی غەش و فێڵكردن و حەرام و ستەمە و رەنگە ببێتە هۆی توشبوونی بەكاربەر بە چەندین نەخۆشیی كـ.ـوشندە.
هەروەها، لیژنەی فەتوا داوا لە جوتیاران دەكات بۆ دەستخستنی قازانجێكی كەمی دنیایی پەنا نەبەنە بەر ئەو جۆرە كارە حەرامانە، هاوكات داواش لە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات، ئەو كەسانە سزا بدەن كە ئەو جۆرە كارانە دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group