كەشناسی هەرێم: لێزمە باران و خۆڵ دەبارێت

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ چالاكبوونی با دا، لە هەندێك كاتدا ئەگەری لێزمەباران هەیە و لە هەندێك ناوچەش خۆل دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەندی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە هەندێك كاتدا بارانبارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت، ئەگەری دروستبونی تۆزو خۆڵ هەیە بە تایبەتی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و باشووری پارێزگای هەولێر.
ڕوونیشكردەوە، هەندێك كات خێرایی با بۆ سەروو 35 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بەرزدەبێتەوە و پلەی گەرماش 1-2 پلە نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە كەشی  سبەینێ یەكشەممەش، كەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان بە گشتی پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێك كاتدا، بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆك: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group