نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی كۆنگرێس جەخت لە پاراستنی مافەكانی كورد لەسوریا دەكەنەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لیندزی گراهام سیناتۆری ئەمریكاو شاندێكی یاوەری كە لە ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆنگرێس پێكهاتبو كۆبوەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەكەدا پەیوەندییەكانی ئەمریكا لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی هاریكاریی هاوبەشی نێوانیان گفتوگۆی لەبارەوە كراوەو نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی كوردستانی بۆ پشتگیرییە بەردەوامەكانی ئەمریكاو كۆنگرێس بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان دوپاتكردوەتەوە.
هەروەها ئاماژەشكراوە كە شاندی كۆنگرێس جەختی لە گرنگیی پێگەی هەرێمی كوردستان وەك فاكتەری سەقامگیری لە ناوچەكەدا كردوەتەوەو پشتگیریی خۆی بۆ عیراق و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێرو بەغداو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی وڵات نیشانداوە. لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا دۆخی سوریاو كورد لەو وڵاتە گفتوگۆ كراوەو جەختیان لە پاراستنی مافەكانی كوردو پێكهاتەكان لە ئێستاو دەستوری داهاتوی سوریای یەكگرتودا كردوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group