عومەر گوڵپی: نایانەوێت پەرلەمان ببێتە مەرجەعی باڵای خەڵكی كوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، پەرلەمانی كوردستان تاكە دەستكەوتی دەستوری 100 ساڵ خەباتی نەتەوەیی هەمو كوردە لەهەر چوار پارچەكە بە پاساوی ناڕەواو تەنها لەبەرئەوەی هیچ دەسەڵاتێك نەبێت چاودێر بێت، سێ ساڵ و سێ مانگە دەرگاكەیان داخستوە، تەنانەت دوای 13 مانگ لە سوێندخواردنی پەرلەمانتاران لە دەرەوەی یاساو دەستور هێشتا نایانەوێت ئەم دامەزراوەیە هەبێت كە مەرجەعی باڵای خەڵكی كوردستانە بەپێی دەستورو نەریتی سیستمی پەرلەمانی، كەچی دەیانەوێت مەجلیسی دیوەخانی حزبەكان بكەنەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی نیشتمانی و نەتەوەیی.
گوڵپی راشیگەیاندوە، ئەوانەی كار بۆ دروستكردنی ئەمجۆرە مەجلیسانە دەكەن نایانەوێت كوردستان خاوەنی یاساو دامەزراوە بێت و گەلی كوردستان لەڕێگەی هەڵبژاردن و پەرلەمان و دامەزراوەكانەوە رۆڵی هەبێت لە بەڕێوەبردنی هەرێمەكەی با رێژەییش بێت، لەبری ئەوە دەیانەوێت چەند حزبێك لەبری خەڵكی كوردستان بڕیار بدەن و بچنە سەرو یاساو دەستورو دامەزراوەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group