نەوا-
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، فازل عومەر قائیمقامی سلێمانی بە وەكالەت بەمەبەستی هەماهەنگی كردن و كەمكردنەوەی ئەو گرفتانەی كە لە عەلوەی سلێمانی روبەڕوی كاسبكاران و هاوڵاتیان دەبێتەوە لەگەڵ كۆمپانیایەك و سەندیكای عەلوە كۆبوەوە، تیایدا باسی لەگرنگی ئەرك و كاری لیژنەی عەلوەی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كردوە كە رۆژانە چاودێری بەرهەمی سەوزەو میوە ناوخۆیی و هاوردەكراوەكان دەكەن.
قائیمقامی سلێمانی باسی راشیگەیاندوە، ئەم ئەركە خزمەتێكی زۆر بە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەكات لەبەرئەوەی عەلوەی سلێمانی سەرچاوەی دابینكردنی سەوزەو میوەیە بۆ شارەكەو دەوروبەری ئەگەر رێكنەخرێت كاریگەری خراپی دەبێت، بۆ رێگریكردن لەمەش پێویستیان بە هەماهەنگی زیاتر هەیە.