وتەبێژی نەوەی نوێ: ئەوەی گرنگە جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەیە كە بە خەڵك دراوە

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ئەوەی بۆ ئۆپۆزسیۆن گرنگە جێبەجێكردنی ئەو بەرنامەو بەڵێنانەیە كە بە خەڵكی داوە.
هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاویكردوەتەوە، لەهەمو دونیادا ئۆپۆزسیۆن بۆئەوە سیاسەت دەكات دەسەڵات بگرێتە دەست و گۆڕانكاریی دروست بكات جا ئەگەر خۆی پێی بكرێت ئەوە خۆی بەتەنها حكومەت دروست دەكات ئەگەرنا بە هاوپەیمانێتی لەگەڵ حیزبەكانی ترو دروستكردنی زۆرینە بێ گوێدانە ئەوەی كە حزبێك یان چەند حزبێك پێشتر لە دەسەڵاتدابون یان نا. 
وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتوشیەتی، ئەوەی بۆ ئۆپۆزسیۆن گرنگە جێبەجێكردنی ئەو بەرنامەو بەڵێنانەیە كە بە خەڵكیداوە، دەیان نمونەی لەمشێوەیە لەجیهاندا لە كەنەداوە تا دەگاتە وڵاتانی ئەوروپا هەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group