ماددەكانی یەكەم سەبەتە خۆراكی ئەمساڵ بڵاوكرایەوە

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و خۆراكی سلێمانی یەكەم بەشە خۆراكی سەبەتەی ئەمساڵ بەداتای مانگی یەكی 2026 بڵاوكردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و خۆراكی سلێمانی لە راگەیەنراوەكەدا ماددە خۆراكییەكانی یەكەم سەبەتەی بەشەخۆراكی ئەمرساڵی بڵاوكردووەتەوە كە بۆ هەر نەفەرێك پێكدێت لە:سێ كیلۆگرام برنج، یەك كیلۆگرام شەكر، یەك لیتر زەیت،500 گرام نیسك،500 گرام لەتكە نۆك (بەزالیا)، 400 گرام دۆشاوی تەماتە.
لە كۆتای راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، ئاگاداری بریكارەكانی ناو شار و دەرەوەی شار دەكەین لە كاتی دابەشكردنی خۆراكی مانگانە ڕەچاوی مادەكان بكەن هەر مادەیەك دەركەوت خراپە و بە كەڵكی خواردن نایەت دابەشی نەكەن بەسەر هاووڵاتییاندا، بەڵكو كۆمپانیای خۆراك ئاگادار بكەن تا بۆیان بگۆڕین.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group