لە هەولێر پرۆژەی كیسەی ژینگە دۆستی راگەیەنرا

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەبۆنەی رۆژی ژینگەی هەولێر لە ژێری ناونیشانی (با هەمومان ژینگەپارێزبین و خۆمان لە مەترسیەكانی بەكارهێنانی نایلۆن بەدوربگرین)، فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لەهۆڵی میدیا بەدابەشكردنی 10 هەزار كیسەی پەڕۆ بەسەر نانەواخانەو سەمونخانەكاندا پرۆژەی كیسەی ژینگەدۆستی راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەمەراسمێكدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاندوە، پڕۆژەكە دەتوانێت وەك بابەتێكی هەمیشەیی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان دابێت بۆ پاراستن و پاكوخاوێنی ژینگەی شاری هەولێر، هەروەها بابەتی ژینگەپارێزی یەكێكە لە ئەولەویەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆیە ئەركی هەمو لایەكە ببنە بەشێك لە پاراستن و پارێزگاریكردن لە ژینگەی شارەكەو وڵاتەكەیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group