پارێزگای هەڵەبجە ئامادەكارییەكان بۆ روبەڕوبونەوەی ئاگركەوتنەوە دەستپێدەكات

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە راگەیەنراوێكدا پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردوەتەوە، بەسەرپەرشتی نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجەو بەئامادەبونی لایەنە پەیوەندیدارەكان، كۆبونەوەیەكی تایبەت بۆ داڕشتنی پلانی ئاگر بڕو پاراستنی ناوچە شاخاوییەكان بەڕێوەچوە.
راشگەیەنراوە، لەكۆبونەوەكەدا تاوتوێی پلان و میكانزمی جێبەجێكردنی كارەكان كراوەو بە وردی باس لە رێوشوێنەكانی تایبەت بە ئەنجامدانی پڕۆسەی ئاگربڕی ناوچە شاخاوییەكان كراوە، هەروەها چارەسەركردنی ئەو كەموكوڕییانەی لەساڵانی پێشودا هەبون تەوەرێكی تری كۆبونەوەكە بوە بۆ ئەو مەبەستەش پارێزگار بڕیاریداوە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەتمەند لەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ بەدواداچون و جێبەجێكردنی كارەكان لەماوەیەكی دیاریكراودا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group