نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لیستی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و راپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگی كانونی دوەم لەلایەن تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی بەغداد دەكرێت و رۆژی سێشەممە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی دەكەن.
وەزارەتی دارایی بڵاویشیكردوەتەوە، هەندێك زانیاری و هەواڵی نادروست لەسەر لیستی موچەو راپۆرتی تەرازوی پێداچونەوە بڵاوكراوەتەوە هیچ بنەمایەكیان نییەو تێكڕایان ناڕاستن.