پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا راگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوەو رایانگەیاندوە، بەهۆی ئەو بارودۆخە نائاسایی و شەڕەی لە ناوچەكەدا رویداوە، كۆمپانیای داناغاز هەناردەكردنی گازی سروشتیی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگرتوە، بە هۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی كارەبا بەبڕی 2500 تا 3000 مێگاوات كەمدەبێتەوە.
راشیانگەیاندوە، وەزارەتی كارەبا بە پشتبەستن بەو سەرچاوانەی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا، هەوڵدەدات كاریگەرییەكانی كەمبونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەسەر هاوبەشانی كەمبكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group