نەوا-
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كۆگاكانی خۆراك تەواو پڕن و بۆ ماوەی شەش مانگی داهاتو هیچ گرفتێكی كەمبونی خۆراك دروست نابێت.
پارێزگاری هەولێر دڵنیاییدایە هاوڵاتیان كە هیچ ترسێك لە شڵەژانی بازاڕ نییەو جەختیكردەوە، رێكاری توند بەرامبەر هەر هەوڵێك دەگرنەبەر كە ببێتە هۆی تێكدانی سەقامگیریی بازاڕ، هەروەها چاودێرییەكانیان توندتر دەكەن بۆ پاراستنی هاوسەنگی و نرخەكان.