مەسرور بارزانی و سەلاحەدین بەهائەدین تاوتوێی پێكهێنانی كابینەی نوێ دەكەن

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، لەگەڵ سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان كۆبوەتەوەو بیروڕایان لەبارەی دۆخی گشتی هەرێمی كوردستان و عیراق و  ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كردوەو جەختیان لەگرنگی  هاوهەڵوێستی و یەكڕیزی هێزو لایەنە كوردستانییەكان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان و سەقامگیریی ناوچەكە كردوە.
راشیگەیاندوە، دوپاتیانكردوەتەوە كە هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە فاكتەرێكی ئارامی و ئاشتی دەبێت لە ناوچەكەدا، هەروەها باسیان لەگرنگی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group