نەوا-
دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان زانیاری لەسەر بۆردومانەكەی ناوچەی زرگوێزەڵە لەشاری سلێمانی بڵاوكردەوە.
لەوبارەیەوە كارزان شێركۆ وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاندوە، سەرلەبەیانی رۆژی 11/3 بە شەش درۆن و یەك موشەك هێرش كراوەتە سەر گوندی زڕگوێزەڵە سەر بە پارێزگای سلێمانی.
راشیگەیاندوە، لەهێرشەكەدا یەك شەهیدو یەك بریندار هەیەو لێكۆڵێنەوە لەڕوداوەكە بەردەوامە.