رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی وادەی كۆتایهاتنی شەر ئاشكرادەكات

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی دەڵێت، بەپێچەوانەی خەمڵاندنەكان ئەگەری رووخانی دەسەڵاتی تاران بەهۆی ئەم شەڕەوە لاوازە.
لە راپۆرتێكدا رۆژنامەی "ئیسرائیل هیوم" بە پشت بەستن بە لێدوانی بەرپرسانی وڵاتەكە ئاشكرایكردووە، ئەگەری ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران كەمترە لەوەی لە سەرەتادا خەمڵێندراوە.
ئەو رۆژنامەیە باس لەوەشدەكات، ڕەنگە تا كۆتایی هەڵمەتی سەربازییش ڕووخاندنی ڕێژیمی ئێران بەدی نەهێنرێت،هەروەها، لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەدا هاتووە نزیكەی دوو هەفتەی دیكەی دەوێت بۆ تەواوكردنی ئامانجەكانی هەڵمەتە سەربازییەكە.
روونیشكراوەتەوە، سەرۆك ئەركانی ئیسرائیل سەروبەندی جەژنی فەسح، یەكی نیسانی، وەك وادەیەك بۆ ئەگەری كۆتایی هاتنی هەڵمەتی سەربازی لە دژی ئێران دیاری كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group