نەوا-
دوو كارگە لە سنووری شارەدێی عەربەت بەتۆمەتی پیسبوونی ژینگەو بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش لە هەوادا ڕێكاری یاسایی لە دژیان ئەنجامدرا.
بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت بڵاویكردەوە، بەتۆمەتی ئەو بۆنەی كە لەهەوادا بڵاوبووەتەوەو بۆتە هۆی بێزاركردنی خەڵكی سنوورەكانی (شارۆچكەی هەڵەبجەی تازە) و (شارەدێكانی عەربەت و زەڕایەن) و دەوروبەریان دوو كارگە ڕووبەڕووی دادگا كراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخراوە لە بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی و كێشەكە لەژێر لێكۆڵینەوەدایە.