لەسەرەتای ساڵەوە تائێستا 109 منداڵ لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمار كراون

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەشی منداڵانی نەخۆشخانەی هیوا كە یەكێكە لەهەستیارترین بەشەكانی نەخۆشخانەكەو لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان پێشكەوتوترین خزمەتگوزاری و چارەسەری تێدا پێشكەش بە منداڵان دەكرێت، بەمەبەستی گرنگیدانی زیاتر بەلایەنی دەرونی منداڵان بەشێكیان بۆ ئەنجامدانی چالاكی منداڵان تەرخانكردوە.
راشیگەیاندوە: بڕیاریانداوە بۆ جەژن جلوبەرگ و كەلوپەلی یاری بۆ منداڵانی نەخۆشخانەكەیان دابین بكەن بۆئەوەی ببێتەهۆی كەمكردنەوەی ترس و دڵەڕاوكێی منداڵان لەشێرپەنجەو وەرگرتنی چارەسەر.
یاد نەقشبەندی باسی لەوەشكرد: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا رۆژی 15/3، 109 منداڵ لە نەخۆشخانەكەیان تۆمار كراون كە 35 بۆ 40 حاڵەتیان توشبوی شێرپەنجەن و ئەوانەی دیكەش توشبوی نەخۆشییەكانی خوێنن و سەرجەمیان چارەسەر وەردەگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group