دوای داخستنی فڕۆكەخانەكان بە سەدان هاوڵاتی گەڕێنراونەتەوە هەرێمی كوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سروە رەسوڵ بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی و قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، دوای داخستنی فڕۆكەخانەكان توانراوە كێشەی ئەو كەسانەی گیریان خواردبو لە ناوخۆی هەرێم و دەرەوە چارەسەر بكرێت و بگەڕێنرێنەوە.
بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی و قەیرانەكان راشیگەیاندوە، دوای داخستنی فڕۆكەخانەكان یەك هەزارو 634 حاڵەت تۆمار كران ئێستا تەنها شەش حاڵەت ماون چارەسەر بكرێن، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەسەر خەتن بۆ ئەوەی ئەوانیش بگەڕێنرێنەوە هەرێمی كوردستان.
سروە رەسوڵ راشیگەیاندوە، رەزامەندی لە وڵاتای توركیا وەرگیراوە بۆئەوەی ڤیزایان پێبدرێت و نزیكەی 400 كەس بەو شێوەیە گەڕانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group