نەوا-
زولفەقار وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا ئاشكرایكرد، هێزەكانیان كەشتیەكی پشتیوانیی سەر بە سوپای ئەمریكایان لە بەندەری سەڵاڵە لە عومان پێكاوە، هاوكات پابەندیشن بە رێزگرتن لە سەروەریی وڵاتی عومان وەك دەوڵەتێكی دۆستیان.
وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا راشیگەیاندوە، هێزەكانیان توانیویانە دوو پێگە و حەشارگەی سەربازانی ئەمریكا لە دوبەی دەستنیشان بكەن و بە موشەكی وردو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیان بكەنە سەر، لەئەنجامی هێرشەكاندا زیاتر لە 500 سەربازو فەرماندەی ئەمریكی كوژراو و بریندار بون.