نەوا-
ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان (FAO) لە راگەیەنراوێكدا هۆشداریدا لەسەر بەردەوامی كاریگەریی شەڕی نێوان ئەمریكا- ئیسرائیل و ئێران رایگەیاند، شەڕی ئێران لێكەوتەی جدی بۆ سیستمی وزەی جیهانی و كشتوكاڵ و خۆراك دەبێت، بۆیە داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەن هەنگاوی جدی بنێن بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە.
راشیگەیاندوە، پێویستە رێگای بازرگانی جێگرەوە بدۆزرێتەوە بۆ كەمكردنەوەی پێویستی بە گەروی هورمز، هەروەها پێویستە هاوكاری خۆراكیی بەپەلەو پشتیوانی دارایی و یارمەتییەكان پێشكەش بەو وڵاتانە بكرێت كە پشت بە هەناردەكردن دەبەستن و داهاتیان كەم بوەتەوە.