دەزگای ئاسایشی هەرێم: شەوی رابردوو شەش جار هێرشكراوەتە سەر سلێمانی

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویكردەوە، شەوی رابردوو شەش جار هێرشكراوەتەسەر سلێمانی و یەكێك لە هێرشەكان بۆسەر گردی ریعایە بووە و پێنجی دیكەشیان بۆسەر فەرماندەیی و بارەگای هێزەكانی 70ی پێشمەرگە بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هێرشەكان بە دوو موشەك و سێ درۆن ئەنجامدراوە و یەكێك لە هێرشەكان بۆسەر سەر هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان بووە لە فەرماندەیی.
دەزگای ئاسایش ئاماژە بەوەش دەكات، "هێرشەكان هیچ زیانێكی گیانیان لێنەكەوتووەتەوە".
هاوكات هەر دوێنێ شەو لە هەولێریش بە درۆن هێرشكرا و پێش پێكانی ئامانجەكەی لە ئاسماندا تێكشكێندرا و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group