نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەكانی هەرێم كۆتایی هاتووە و سبەینێ چوارشەممە، كەشێكی بەهاری دەبێت پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەورە، هەندێ كات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت شەپۆلی باران بارین لەسەر ناوچەكەمان كۆتایی هاتووە، ئەوەی هەیە لە سەر ناوچەكەمان ناجێگیری یەكی كەم هەیە لە كەش لەسەر هەندێ ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارانبارین و كەمێك هەورە تریشقە هەیە، سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆك هەڵەبجە لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری نمە بارانی كورت خایەنی هەیە.
ئاشكراشیكرد، سبەینێ چوارشەممە، ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەورە سەرجەمی ناوچەكەمان تا ڕادەیەك كەشێكی بەهاری دەبێت ئەگەری نمە باران زیاتر لەسەر ناوچە شاخاوییەكان هەیە، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە:
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
دهۆك: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی