ئیبراهیم زولفەقاری: چاوەڕێی هەنگاوی كوشندەترو فراوانتر و وێرانكەری ئێمە بن
2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
ئیبراهیم زولفەقاری وتەبێژی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا رایگەیاند، جەنگ بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی دوژمن خۆی رادەست دەكات و هەست بە پەشیمانییەكی هەمیشەیی دەكات.
ئاشكراشیكرد، ئەو وێنایەی ئەمریكا و ئیسرائیل هەیانە لەبارەی تێكشكاندنی ناوەندەكانی بەرهەمهێنانی مووشەكی ستراتیژی، درۆنی دوورهاوێژی هێرشبەر، سیستمی بەرگریی ئاسمانی و جەنگی ئەلیكترۆنی، تەنیا خەیاڵە.
جەختی لەوەشكردەوە، ئەمریكا و ئیسرائیل زانیارییان لەسەر توانا و دەسەڵاتی سەربازی و كەرەستە جەنگییەكانی ئێمە كەمە و لەبارەی توانا ستراتیژییە فراوانەكانمانەوە هیچ نازانن.
زولفەقاری وتیشی، هەردوو وڵات دەبێت باجی ئەو دەستدرێژییە بدەن كە دەستپێكەری بوون، بە پشت بەستن بە خودا، ئەم شەڕە تاوەكو سەرشۆڕی و پەشیمانی هەمیشەیی و خۆبەدەستەوەدانی ئێوە بەردەوام دەبێت، چاوەڕێی هەنگاوی كوشندەتر، فراوانتر و وێرانكەری ئێمە بن.