هێزی دەریایی ئێران: زنجیرەیەك ئۆپراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەمان ئەنجامدا

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپاكەمان هێرشی كردۆتە سەر چەند ئامانجێك لە ئیمارات و بەحرەین و لە زنجیرەیەك ئۆپراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەدا لە چەند شوێنێكی پیشەسازی سەر بە ئەمریكامانداوە، پەرەسەندنی جەنگیش ئامانجەكانی ئێران بۆ هێرشكردن فراوان دەكات.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو شوێنانەی كە كراونەتە ئامانج بریتین لە پیشەسازی پۆڵای ئەمریكی لە ئەبوزەبی، شاری پیشەسازی ئەلحەد لە بەحرەین، خاپوركردنی تەواوەتی ژێرخانی ئەلەمنیۆمی بەحرەین، جەختیشیكردۆتەوە كە بەمزوانە هێرشیان بۆ سەر شوێنی دیكەش بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group