سەبەتەی نوێی بەشەخۆراك دابەش دەكرێت
6 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و بازرگانی سلێمانی ئاگەداریەكی بڵاوكردۆتەوە و رایگەیاندوە، ئاگاداری بریكارەكانی ناوشار و دەرەوەی شار دەكەنەوە كە دووەم سەبەتەی خۆراك بە داتای مانگی سێ دابەش دەكرێت لە بنكەی 261 بۆ بنكەی 292 دەگرێتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئاگاداری بریكارەكانی ناو شار و دەرەوەی شار دەكەن لە كاتی دابەشكردنی خۆراكی مانگانە ڕەچاوی مادەكان بكەن هەر مادەیەك دەركەوت خراپە و بە كەڵكی خواردن نایەت دابەشی نەكەن بە سەر هاووڵاتیاندا، كۆمپانیای خۆراك ئاگادار بكەن تا بۆیان بگۆڕن.
لە بارەی ماددەكانیشەوە بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و بازرگانی سلێمانی رونیكردۆتەوە، مادەكان پێكهاتوون لە: سێ برنج كیلۆگرام، یەك شەكر كیلۆگرام، یەك لیتر زەیت ، یەك كیلۆگرام لەتكە نۆك ،400 گرام دۆشاوی تەماتە.