سەرۆك كۆماری لوبنان: زیاتر لە چوار هەزار كەس لە لوبنان كوژراون و برینداربوون
5 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
جۆزێف عۆن سەرۆككۆماری لوبنان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا ئێستا هەزار و 400 كەس كوژراون و چوار هەزار كەسی دیكەش بریندار بوون، جگە لە كوژراو و بریندارەكان، ملیۆنێك و 200 هەزار كەس ئاوارە بوون و هەزاران خانوو و یەكەی نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری وڵاتدا وێران كراون.
سەرۆككۆماری لوبنان بە توندی سەركۆنەی هێرشەكانی ئیسرائیلی بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی كرد و تەلئەڤیڤی تۆمەتبار كرد بەوەی كە رێز لە یاسا نێودەوڵەتییە مرۆییەكان و رێككەوتننامەكانی ژنێف ناگرێت.
باسی لەوەشكرد، ئیسرائیل دەیەوێت ئەوەی لە غەززە ئەنجامی دا، لە باشووری لوبنانیش دووبارەی بكاتەوە، ئەركی دەسەڵاتدارانی وڵاتیشە رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو كارەساتە بكەن.
سەرۆككۆماری لوبنان باسی لەوەشكرد، پاراستنی ئاشتیی ناوخۆیی و پێكەوەژیان هێڵی سوورە، دەشڵێت، نانەوەی فیتنەی تائیفی و مەزهەبی تەنیا خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل دەكات، جەختیشی كردەوە، هێزە ئەمنی و سەربازییەكان لەوپەڕی ئامادەییدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر كەسێك كە بیەوێت یاری بە ئاشتی و سەقامگیریی ناوخۆیی وڵات بكات.