شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و چەند پرسێكی دارایی لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی تاوتوێ دەكات. 
شێروان دووبەردانی ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا راگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە، 05ـی نیسان، شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات. 
باسی لەوەش كرد، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەكەی هەردوو شاندەكە دەكات. 
لەبارەی ئامانجی سەردانەكەش، ئەو پەرلەمانتارە روونیكردەوە، شاندەكە لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵیی عێراق كۆدەبێتەوە و چەند پرسێكی دارایی تاوتوێ دەكەن. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group