كونسوڵی ئێران لە سلێمانی: هیچ دوژمنایەتیەكمان لەگەڵ خەڵكی كوردستان نییە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كونسوڵی نوێی ئێران لە سلێمانی دەڵێت، لە هەر شوێنێك ئەمریكا، ئیسرائیل و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی هەبێت، هێرشدەكەنە سەری، بە هەرێمی كوردستانیشەوە.
میر حوسەینی كونسوڵی نوێی ئێران لە سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو هێرشانەی كە لەلایەن وڵاتەكەیەوە دەكرێتە سەر كوردستان، مانای ئەوە نیە دژی كوردستانن و ئەوان ڕێزێكی تایبەتیان بۆ خەڵكی كوردستان هەیە و هیچ دوژمنایەتیەكیان نیە و پەیوەندییەكی دێرینمان هەیە.
باسی لەوەشكرد، بە هەمو لایەكیان وتوە كە ئاسایشی ئێران لە پێشینەی كارەكانیاندایە و لە هەر شوێنێك ئەمریكا، ئیسرائیل و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی هەبێت، هێرش دەكەنە سەری و كارەكەی ئەوان تەنها بەرگریكردنە لە خۆیان.
كونسوڵی نوێی ئێران لە سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، ئێران ڕێز لە سەروەری وڵاتانی ناوچەكە دەگرێت، بەڵام دەزانێت بنكە و بارەگاكانی ئەمریكا لەكوێن و هێرشدەكەنە سەر تەواوی ئەو بنكانە لە ناوچەكە، بە هەرێمی كوردستانیشەوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group